ئاژانسی قەلەندەر نیوز
ڕاستگۆیی - خێرایی لە هەواڵ - دەنگ و ڕەنگی جیاواز

نوێترین هەواڵ

لە کارماندبوونەوە بەرەو کاری سەربەخۆ

0

 

لەسەرەتادا پێویستە بزانین کارمەندبوون چیە وە زیانەکانی چین، کارمەندبوون بریتییە کارکردن لە دامەزراوەیەک بە بڕە مووچەیەکی دیاریکراو بەتایبەتی فەرمانگە حکومیەکان. ئەم جۆرە مۆدێلی کارکردنە زیاتر لە ولاتە تازەپێگەیشتوەکان هەستی پێ دەکرێت. بۆچی کارسازی لە جیهان و سەردەمی ئێستادا گرنگە ؟ ئەگەر بەوردی سەیری ژمارەی داتای توێژینەوەکانی جیهان بکەین بۆمان دەردەکەوێت کەوا جیهان لە گۆڕانکاریدایە لە قۆناغی کارمەندبوونەوە بەرەو قۆناغی کارسازبوون. 

بیرمەندانی ئابووری پێیان وایە کەوا کارمەندبوون تەنها یەک هەنگاو لەهەژاریەوە دوورە. بۆیە لە ئێستادا هەر کەسێکی بیرمەند هەست بەوەدەکات کە داهاتووی کارکردن لە دامەزراوەکان وەک کارمەندبوون بەجۆرێک لە جۆرەکان لەمەترسیدایە، هەروەک (ڕۆبێرت کیۆسکی ) نووسەری کتێبی باوکی هەژار باوکی دەولەمەند دەلێت (لە جیهانی ئەمڕۆماندا ، متریدارترین کار ، کارمەندبوونە) هەربۆیە ئێستا زیاتر گرنگی بە کارسازبوون دەدرێت لەبڕی بوون بەفەرمانبەر یان کارمەندی دامەزراوەیەکی حکومی یان تایبەت. 

زیانەکانی کارمەندبوون بریتییە لە ئیفلیج بوونی کارمەند  بەجۆرێک هەرگیز کارمەند بەخەونەکانی ناگات و دەبێت هەمیشە چاوی لە ڕەحمەتی مووچەکەی بێت کەئەمەش بەشی ئەوە ناکات فەرمانبەر بەخۆشگوزەرانی بگات لە ژینیدا .


م.سەنگەر عیسی

جەنگی دراوەکان چییە ؟

0

 



ڕەنگە بەلای هەموومانەوە دەستەواژەیەکی نوێ بێت، بەلام لە ئێستادا دراو چەکێکی زۆر کاریگەرە کە ولاتان دژی یەکتر بەکاری دەهێنن. لەئێستادا ، جەنگە سەربازییەکان بوە بەمۆدێلێکی کۆن و سیستمەمە جیهانیەکان پشت دەبەستن بە لێدانی بەرژەوەندییەکانیان بە بەکارهێنانی فشار بەبێ ئەوەی پێویست بە تەقاندنی یەک فیشەک بکات.

مەرج نیە بەهێزی دراوەکان لەبەرژەوەندی ولاتان بێت بەتایبەتی ئەو ولاتانەی خاوەن ئابوورییەکی بەهێزن و توانای هەناردەکردنی شمەک و خزمەتگوزارییان هەیە ، چونکە کاریگەری لەسەر خواستی شمەک و خزمەتگوزاری ئەو ولاتە درووست دەکات.

زاراوەی جەنگی دراوەکان ئەوە دەگەیەنێت کە چەند ولاتێک بەئەنقەست بەهای دراوە نیشتمانییەکەیان کەمدەکەنەوە ، لەپێناو هاندانی ئابووریەکەیاندا لەسەر حسابی ئابووری ولاتێکی تر بەمەبەستی فرۆشتنی زیاتری بەرهەکان و کەمکردنەوەی زیاتری هاوردەکراوەکان . وەک ئەوەی عێراق کردی کە هەستا بەداشکاندنی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بەدۆلاری ئەمریکی لە پێناو کەمکرنەوەی خواست لەسەر شمەک و خزمەتگوزاری دەرەکی و پەرەپێدانی ئابووری ولات و پشت بەستن بەکالای ناوەخۆیی بەلام سەرکەوتوو نەبوو، 

زاراوەی جەنگی دراوەکان یەکەمجار لە سالی (٢٠١٠) دا لەلایەن جۆیدۆ مانتیگای  وەزیری دارایی بەڕازیل بەکارهێنراوە، لە ئێستادا ولاتی چین ڕۆژانە کاریگەری لەسەر بەهای دراوەکەی خۆی درووست دەکات بەئامانجی هێشتنەوەی لە ئاستێکی نزمدا لە پێناو ئەوەی بەرهەمەکانی نرخیان کەمتربێت لە بازاڕەکان تازۆرترین بەرهەم لە بازاڕەکانی جیهان بفرۆشێت ، ئەمەش وەک جەنگێکە دژی ئابووری ئەمریکا چونکە هەمیشە بەرهەمەکانی ئەمریکا نرخیان بەرزە بەرامبەر بە بەرهەمەکانی چین لە بازاڕەکانی جیهان ئ بەمەش خواست لەسەر بەرهەمەکانیان کەمیکردووە بەرامبەر بە بەرهەمەکانی ولاتی چین ، ئەمەش بۆتە گرفتێکی گەورەی ئابووری  بۆ ئەمریکا


م.سەنگەر عیسی

قەلەندەر نیوز

مه‌سرور بارزانی لەبارەی دامەزراندنی توێژێکەوە بڕیارێکی نوێی دەرکرد

0





مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە دامەزراندنی ئەو مێردمنداڵانه‌ی لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا تەمەنیان گەیشتووه‌تە سەروو 18 ساڵ بەشێوەی گرێبەست لەسەر میلاکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەلایەتی، خەرج کردنی مووچەکانیان بە پێی رێنمایی دارایی ژمارە 10ی ساڵی 2019 دەبێت.

نوسینگەی ڕێزدار مەلا مستەفا بارزانی سەردانی مەزاری نەمرانیان کرد

0

 




بەبۆنەی دەستپێکی سالی ۲۰۲۳ ـی زایینی، بەناوی بەڕێز مەلامستەفا بارزانی و نووسینگەی بەڕێزیان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم هاولاتیانی خۆشەویستی کوردستان بەتایبەتی خوشك و برا مەسیحییەکانمان دەکەین. هەروەها سڵاو و پیرۆزبایی خۆمان دەنێرین بۆ خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و هیوای ژیانێکی سەربەرزانە و پڕ لە خێر و خۆشی بۆ هەموویان ئاواتەخوازین.

بەم بۆنەیەوە خۆمان بە سەرفەراز دەزانین کە بتوانین لە ژێر سایەی سەرۆکی خۆشەویستمان سەرۆک مسعود بارزانی، بەدیهێنەری ئەو فەرموودە پیرۆزەی باوکی ڕۆحی نەتەوەییمان، بارزانی نەمر بین کە فەرموویەتی (شانازییە بۆ مرۆڤ خزمەتکاری میللەتی خۆی بێت) .


هاوکات بەمەبەستی زیارەت و پەیمان نوێ کردنەوە، ئەمڕۆ ستافی نووسینگەی بەڕێز مەلامستەفا بارزانی سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان کرد، و لەو شوێنە پیرۆزەوە بەلێن دوپات کرایەوە کە درێژەپێدەری ئەم ڕێبازە پڕ شکۆیە بین و هەموو هەول و تواناکانمان بخەینەگەڕ بۆ زیاتر خزمەت کردن بە گەل و نیشتمان.


دووبارە سالی نوێ لە هەموو لایەك پیرۆز و کوردستان هەر ئاوەدان بێت.


 نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی

۲۰۲۳-۱-۱

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی 'جەژنی رۆژی' لە کوردانی ئێزدی دەکات

0




سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی "جەژنی رۆژی" لە کوردانی ئێزدی دەکات و رایدەگەیێنێت، "بەداخەوە جەژنێکی دیکەش گەڕایەوە کە هێشتا ژمارەیەکی گەورەی کوردانی ئێزدی ئاوارەن و لە ژیانێكی زەحمەتدا دەژین." دەشڵێت، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی رفێندراوەکان.
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15-12-2022، بە بۆنەی "جەژنی رۆژی"ـی کوردانی ئێزدی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و ئەو جەژنەی لە میر حازم تەحسین بەگ، میری کوردانی ئێزدی، بابەشێخ، ئەنجوومەنی رۆحانیی ئێزدی و "هەموو خوشک و برایانی ئێزدی" پیرۆز کرد.
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ جەژنی ئەمساڵ هاوخەمیی خۆی نیشاندەدات کە تاوەکو ئێستاش "ژمارەیەکی گەورەی" کوردانی ئێزدی ئاوارەن و هەندێکیان لە کەمپەکان دەژین و نەگەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
 
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، هیوادارە کوردانی ئێزدی جەژن و پشووی خۆیان لە "رەوشێکی تەنا و ئارام دەرباز بکەن" و بۆ جەژنی داهاتووش هیوا دەخوازێت لە رەوشێکی باشتردا بکرێت.
 
بۆ ئەو ئاوارە ئێزدییانەی کە ئەمساڵ لەنێو کەمپەکان "جەژنی رۆژی" دەکەنەوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "دڵمان لەگەڵ ئەوانە و لە نزیکەوە ئاگاداری رەوش و ژیانی ئەوانین. پیرۆزباییەکی تایبەت لە هەموویان دەکەم."
 
لەبارەی ئەو هاونیشتمانییە ئێزدییانەی کە چاوەڕوانی کەسوکارە رفێندراوەکانیانن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا "خوشک و برایانی ئێزدی" دڵنیا دەکاتەوە کە هەموو هەوڵێک بۆ رزگارکردن و ئاشکراکردنی چارەنووسیان دەدەن.

بەڕێز مەلامستەفا بارزانی، ئەسپێکی تایبەتی خۆی بەخشیە منداڵێک

0







 لەنیا فاخر ئەو کچە خوێن شرین و خنجیلانەیە بوو کە لە مەراسیمی یۆبیلی زێڕینی دامەزراندنی کۆمەلەی هونەر و وێژەی کوردی لە شاری هەولێر، هاتە لای بەڕێز مەلامستەفا بارزانی و وێنەی لەگەل جەنابیان گرت و لەنیا لە قسەکانی دا، باسی لە حەز و خولیای خۆی بۆ وەرزشی ئەسپ سواری کرد، لەبەر ئەوە بەڕێزیان بەلێنی پێدا کە ئەسپێکی بە دیاری پێ ببەخشێت.

ئەمرۆ لە میانەی بەڕێوەچوونی ڤیستیڤالی ئەسپ سواری لە شاری هەولێر، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی، ئەسپێکی تایبەتی خۆی کە لەو ڤستیڤالەدا بەشداری پێ کرد بوو، بەدیاری بەخشی بە لەنیا بۆ ئەوەی لەگەل حەز و خولیای بۆ ئەم وەرزشە بتوانێت زیاتر پەرە بە تواناکانی خۆی بدات.
ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی






د. عەبدوللتیف رەشید بووە سەرۆککۆماری عێڕاق

0

 


بەپێی زۆرینەی دەنگەکانی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق 
دکتۆر عەبدوللتیف ڕەشید بووە سەرۆککۆماری عێراق

نوێ دەکرێتەوە....

هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ © ئاژانسی قەلەندەر نیوز