ناوەڕۆکی ڕێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سوریا لەسەر ئاگربەست

 

دەقی رێککەوتن دیمەشق و هەسەدە 



یەکەم: 

ئاگربەستێکی دەستبەجێ و گشتگیر لە هەموو بەرەکان و هێڵەکانی بەریەککەوتن لە نێوان هێزەکانی حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، لەگەڵ کشانەوەی هەموو پێکهاتە سەربازییەکانی هەسەدە بۆ رۆژهەڵاتی رووباری فورات وەک هەنگاوێکی سەرەتایی بۆ دووبارە بڵاوبوونەوە.


دووەم: 

رادەستکردنی تەواوەتی و دەستبەجێی کارگێڕی و سەربازیی پارێزگاکانی دێرەزوور و رەققە بۆ حکومەتی سووریا. ئەمە گواستنەوەی هەموو دامەزراوە و بنکە مەدەنییەکان دەگرێتەوە، لەگەڵ دەرکردنی دەستبەجێی مەرسوومەکان بۆ جێگیرکردنی فەرمانبەرانی ئێستا لە ناو وەزارەتە پسپۆڕەکانی دەوڵەتی سووریادا.


سێیەم: 

تێکەڵکردنی هەموو دامەزراوە مەدەنییەکان لە پارێزگای حەسەکە لە ناو دامەزراوەکانی دەوڵەتی سووریا و پێکهاتە کارگێڕییەکانی.


چوارەم: 

حکومەتی سووریا کۆنتڕۆڵی هەموو دەروازە سنوورییەکان، کێڵگە نەوتییەکان و کێڵگەکانی گاز لە ناوچەکەدا دەکات، کە پاراستنیان لەلایەن هێزە رێکخراوەکانەوە دابین دەکرێت بۆ دڵنیابوونەوە لە گەڕانەوەی سەرچاوەکان بۆ دەوڵەتی سووریا، لەگەڵ رەچاوکردنی بارودۆخی تایبەتی ناوچە کوردییەکان.


پێنجەم: 

تێکەڵکردنی تەواوەتیی هەموو کارمەندانی سەربازی و ئەمنیی هەسەدە لە ناو پێکهاتەکانی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆی سووریا لەسەر بنەمای "تاکەکەسی" لە دوای وردبینیی ئەمنیی پێویست، لەگەڵ پێدانی پلەی سەربازی، شایستە داراییەکان و پێداویستییە لۆجستییەکان.


شەشەم: 

سەرکردایەتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) پابەند دەبێت بە دوورکەوتنەوە لە گرتنەخۆی پاشماوەکانی رژێمی پێشوو لە ناو ریزەکانی خۆیدا و، دابینکردنی لیستی ناوی ئەو ئەفسەرانەی لە پاشماوەکانی رژێمی پێشوون و لە ناوچەکانی باکووری روژهەڵاتی سووریادا هەن


.حەوتەم: 

دەرکردنی مەرسوومێکی سەرۆکایەتی بۆ دامەزراندنی بەربژێرێک بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری حەسەکە، وەک دڵنیاییەک بۆ بەشداریی سیاسی و نوێنەرایەتیی نێوخۆیی.


هەشتەم: 

نەهێشتنی بوونی سەربازیی قورس لە شاری کۆبانی و، پێکهێنانی هێزێکی ئەمنی کە لە دانیشتووانی شارەکە، لەگەڵ هێشتنەوەی هێزێکی پۆلیسی ناوخۆیی کە لە رووی کارگێڕییەوە سەر بە وەزارەتی ناوخۆی سووریا بێت


.نۆیەم: 

تێکەڵکردنی ئەو ئیدارەیەی بەرپرسە لە دۆسیەی زیندانیانی داعش و کەمپەکان، هەروەها ئەو هێزانەی بەرپرسن لە پاراستنی ئەم شوێنانە لەگەڵ حکومەتی سووریا، بە جۆرێک حکومەتی سووریا بەرپرسیارێتیی تەواوەتیی یاسایی و ئەمنی بەرامبەریان بگرێتە ئەستۆ.


دەیەم: 

پەسندکردنی لیستی ئەو بەربژێرانەی لەلایەن سەرکردایەتیی هەسەدەوە پێشکێش دەکرێن بۆ وەرگرتنی پۆستە باڵاکانی سەربازی، ئەمنی و مەدەنی لە ناو پێکهاتەی دەوڵەتی ناوەندیدا بۆ دڵنیابوونەوە لە هاوبەشیی نیشتمانی


.یازدەیەم: 

پێشوازیکردن لە مەرسوومی سەرۆکایەتی ژمارە 13ی ساڵی 2026، کە دان بە مافی کولتوور و زمانی کورد دا دەنێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی پەیوەست بە مافەکان و پرسە مەدەنییەکان - لەوانە کێشەی کەسانی تۆمارنەکراو/بێ وەڵاتینامە و داواکارییەکانی مافی خاوەندارێتیی کەڵەکەبووی دەیەکانی رابردوو.


دوازدەیەم: 

هەسەدە پابەند دەبێت بە دەرکردنی هەموو سەرکردە و ئەندامە ناسووریاییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بۆ دەرەوەی سنوورەکانی کۆماری عەرەبیی سووریا بۆ دڵنیابوونەوە لە سەروەری و سەقامگیریی ناوچەیی.


سێزدەیەم: 

دەوڵەتی سووریا پابەند دەبێت بە بەردەوامبوون لە جەنگی دژی تیرۆر (داعش) وەک ئەندامێکی کارای هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بۆ دڵنیابوونەوە لە تەناهی و سەقامگیریی ناوچەکە.


چواردەیەم: 

کارکردن بەرەو لێکتێگەیشتنەکان سەبارەت بە گەڕانەوەی ئارامیی شکۆمەندانەی دانیشتووانی ناوچەکانی عەفرین و شێخ مەقسوود بۆ سەر ماڵ و حاڵیان.

پیلانێکی فراوان بۆ هێرشکردنە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ئارادایە

 


هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایدەگەیەنێت، پیلانێکی فراوان بۆ هێرشکردنە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ئارادایە و زیاتر لە 100 هەزار چەکدار کۆکراونەتەوە.


فەرهاد شامی، بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، ئاشکرای کرد، حکوومەتی کاتی هێزەکانی خۆی لە دەوروبەری ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بڵاوکردووەتەوە و پێداگرن لەسەر فراوانکردنی بازنەی هێرشەکانیان.


فەرهاد شامی گوتیشی: "ئێستا زیاتر لە 100 هەزار چەکداری بەکرێگیراو کە پێکهاتوون لە چەکدارانی سەر بە حکوومەتی کاتی، بەکرێگیراوانی دیکە و چەکدارانی داعش، هێرش دەکەنە سەر ناوچەکە." ئاماژەی بەوەشدا، هێزەکانی هەسەدە دەستەوەستان نەوەستاون و دەیان کاروانی سەربازیی ئەو چەکدارانەیان کردووەتە ئامانج.


لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، فەرهاد شامی ڕەخنەی لە هەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گرت سەبارەت بە پاراستنی گرتووخانەکان و ڕایگەیاند، "هێزە نێودەوڵەتییەکان بەرپرسیارێتی ئەو هێرشانە هەڵناگرن کە دەکرێنە سەر گرتووخانەکانی تایبەت بە زیندانیانی داعش،" کە ئەمەش مەترسیی دووبارە سەرهەڵدانەوەی ئەو ڕێکخراوەیە لێ دەکرێت.

Labels: , ,

سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی باجی گومرگی بەهۆی "گرینلاند"ـەوە دەکات .

 

سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی باجی گومرگی بەهۆی "گرینلاند"ـەوە دەکات


سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هۆشداریی دایە ئەو وڵاتانەی کە هاوکار نین لە پرسی کۆنترۆڵکردنی دوورگەی "گرینلاند" و ڕایگەیاند، باجی قورسی گومرگی دەخاتە سەر ئەو وڵاتانەی ڕێگرن لەو هەنگاوە.


سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە پرسی کۆنترۆڵکردنی گرینلاند پەیوەستە بە "ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا" و پێگەیەکی ستراتیژیی هەیە، بۆیە واشنتن ڕێکاری توندی ئابووری بەرامبەر هەر لایەنێک دەگرێتە بەر کە لەم پرسەدا پاڵپشتییان نەکات.

Labels: , ,

لە کارماندبوونەوە بەرەو کاری سەربەخۆ

 

لەسەرەتادا پێویستە بزانین کارمەندبوون چیە وە زیانەکانی چین، کارمەندبوون بریتییە کارکردن لە دامەزراوەیەک بە بڕە مووچەیەکی دیاریکراو بەتایبەتی فەرمانگە حکومیەکان. ئەم جۆرە مۆدێلی کارکردنە زیاتر لە ولاتە تازەپێگەیشتوەکان هەستی پێ دەکرێت. بۆچی کارسازی لە جیهان و سەردەمی ئێستادا گرنگە ؟ ئەگەر بەوردی سەیری ژمارەی داتای توێژینەوەکانی جیهان بکەین بۆمان دەردەکەوێت کەوا جیهان لە گۆڕانکاریدایە لە قۆناغی کارمەندبوونەوە بەرەو قۆناغی کارسازبوون. 

بیرمەندانی ئابووری پێیان وایە کەوا کارمەندبوون تەنها یەک هەنگاو لەهەژاریەوە دوورە. بۆیە لە ئێستادا هەر کەسێکی بیرمەند هەست بەوەدەکات کە داهاتووی کارکردن لە دامەزراوەکان وەک کارمەندبوون بەجۆرێک لە جۆرەکان لەمەترسیدایە، هەروەک (ڕۆبێرت کیۆسکی ) نووسەری کتێبی باوکی هەژار باوکی دەولەمەند دەلێت (لە جیهانی ئەمڕۆماندا ، متریدارترین کار ، کارمەندبوونە) هەربۆیە ئێستا زیاتر گرنگی بە کارسازبوون دەدرێت لەبڕی بوون بەفەرمانبەر یان کارمەندی دامەزراوەیەکی حکومی یان تایبەت. 

زیانەکانی کارمەندبوون بریتییە لە ئیفلیج بوونی کارمەند  بەجۆرێک هەرگیز کارمەند بەخەونەکانی ناگات و دەبێت هەمیشە چاوی لە ڕەحمەتی مووچەکەی بێت کەئەمەش بەشی ئەوە ناکات فەرمانبەر بەخۆشگوزەرانی بگات لە ژینیدا .


م.سەنگەر عیسی

Labels:

جەنگی دراوەکان چییە ؟

 



ڕەنگە بەلای هەموومانەوە دەستەواژەیەکی نوێ بێت، بەلام لە ئێستادا دراو چەکێکی زۆر کاریگەرە کە ولاتان دژی یەکتر بەکاری دەهێنن. لەئێستادا ، جەنگە سەربازییەکان بوە بەمۆدێلێکی کۆن و سیستمەمە جیهانیەکان پشت دەبەستن بە لێدانی بەرژەوەندییەکانیان بە بەکارهێنانی فشار بەبێ ئەوەی پێویست بە تەقاندنی یەک فیشەک بکات.

مەرج نیە بەهێزی دراوەکان لەبەرژەوەندی ولاتان بێت بەتایبەتی ئەو ولاتانەی خاوەن ئابوورییەکی بەهێزن و توانای هەناردەکردنی شمەک و خزمەتگوزارییان هەیە ، چونکە کاریگەری لەسەر خواستی شمەک و خزمەتگوزاری ئەو ولاتە درووست دەکات.

زاراوەی جەنگی دراوەکان ئەوە دەگەیەنێت کە چەند ولاتێک بەئەنقەست بەهای دراوە نیشتمانییەکەیان کەمدەکەنەوە ، لەپێناو هاندانی ئابووریەکەیاندا لەسەر حسابی ئابووری ولاتێکی تر بەمەبەستی فرۆشتنی زیاتری بەرهەکان و کەمکردنەوەی زیاتری هاوردەکراوەکان . وەک ئەوەی عێراق کردی کە هەستا بەداشکاندنی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بەدۆلاری ئەمریکی لە پێناو کەمکرنەوەی خواست لەسەر شمەک و خزمەتگوزاری دەرەکی و پەرەپێدانی ئابووری ولات و پشت بەستن بەکالای ناوەخۆیی بەلام سەرکەوتوو نەبوو، 

زاراوەی جەنگی دراوەکان یەکەمجار لە سالی (٢٠١٠) دا لەلایەن جۆیدۆ مانتیگای  وەزیری دارایی بەڕازیل بەکارهێنراوە، لە ئێستادا ولاتی چین ڕۆژانە کاریگەری لەسەر بەهای دراوەکەی خۆی درووست دەکات بەئامانجی هێشتنەوەی لە ئاستێکی نزمدا لە پێناو ئەوەی بەرهەمەکانی نرخیان کەمتربێت لە بازاڕەکان تازۆرترین بەرهەم لە بازاڕەکانی جیهان بفرۆشێت ، ئەمەش وەک جەنگێکە دژی ئابووری ئەمریکا چونکە هەمیشە بەرهەمەکانی ئەمریکا نرخیان بەرزە بەرامبەر بە بەرهەمەکانی چین لە بازاڕەکانی جیهان ئ بەمەش خواست لەسەر بەرهەمەکانیان کەمیکردووە بەرامبەر بە بەرهەمەکانی ولاتی چین ، ئەمەش بۆتە گرفتێکی گەورەی ئابووری  بۆ ئەمریکا


م.سەنگەر عیسی

قەلەندەر نیوز

Labels: ,

مه‌سرور بارزانی لەبارەی دامەزراندنی توێژێکەوە بڕیارێکی نوێی دەرکرد





مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە دامەزراندنی ئەو مێردمنداڵانه‌ی لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا تەمەنیان گەیشتووه‌تە سەروو 18 ساڵ بەشێوەی گرێبەست لەسەر میلاکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەلایەتی، خەرج کردنی مووچەکانیان بە پێی رێنمایی دارایی ژمارە 10ی ساڵی 2019 دەبێت.

Labels: , , ,

نوسینگەی ڕێزدار مەلا مستەفا بارزانی سەردانی مەزاری نەمرانیان کرد

 




بەبۆنەی دەستپێکی سالی ۲۰۲۳ ـی زایینی، بەناوی بەڕێز مەلامستەفا بارزانی و نووسینگەی بەڕێزیان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم هاولاتیانی خۆشەویستی کوردستان بەتایبەتی خوشك و برا مەسیحییەکانمان دەکەین. هەروەها سڵاو و پیرۆزبایی خۆمان دەنێرین بۆ خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و هیوای ژیانێکی سەربەرزانە و پڕ لە خێر و خۆشی بۆ هەموویان ئاواتەخوازین.

بەم بۆنەیەوە خۆمان بە سەرفەراز دەزانین کە بتوانین لە ژێر سایەی سەرۆکی خۆشەویستمان سەرۆک مسعود بارزانی، بەدیهێنەری ئەو فەرموودە پیرۆزەی باوکی ڕۆحی نەتەوەییمان، بارزانی نەمر بین کە فەرموویەتی (شانازییە بۆ مرۆڤ خزمەتکاری میللەتی خۆی بێت) .


هاوکات بەمەبەستی زیارەت و پەیمان نوێ کردنەوە، ئەمڕۆ ستافی نووسینگەی بەڕێز مەلامستەفا بارزانی سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان کرد، و لەو شوێنە پیرۆزەوە بەلێن دوپات کرایەوە کە درێژەپێدەری ئەم ڕێبازە پڕ شکۆیە بین و هەموو هەول و تواناکانمان بخەینەگەڕ بۆ زیاتر خزمەت کردن بە گەل و نیشتمان.


دووبارە سالی نوێ لە هەموو لایەك پیرۆز و کوردستان هەر ئاوەدان بێت.


 نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی

۲۰۲۳-۱-۱

Labels: ,