ئاژانسی قەلەندەر نیوز
ڕاستگۆیی - خێرایی لە هەواڵ - دەنگ و ڕەنگی جیاواز

نوێترین هەواڵ

چاکسازی ، لەنێوان شکست و سەرکەوتندا ..!

0

 



پێشکەوتنی ھەر دەوڵەتێك بەندە بە سیستەمی سیاسی و شێوازی بەڕێوەبردن و جێبەجێکردنی دەستوور و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی . لە مێژووی وڵاتاندا زۆرێك لە حکومڕانیەکان شکستیھان ھێنا لە دەسەڵاتدا ، بە ھۆکاری تاکڕەوی بێت یان گەندەڵی لە کایەکانی حکومەتدا. 
سیاسەتی وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوین و عێراق بەتایبەتی ھەمیشە وای کردووە سیستەمی حکومڕانی توشی ھەرەسھێنان بێت . نادادپەروەری و نایەکسانی لە داھاتی نیشتمانی و کێشەی نێوخۆی و ناتەبایی کۆمەڵایەتی و نەبوونی متمانە بۆ وەبەرھێنە بیانیەکان لە وڵاتدا ، ھۆکار گەلێکی تر بوونەتە ھۆی پەکخستن لە بەرەوپێشچوونی دەوڵەتدا . زۆرجار لایەنە سیاسیەکانی نێوخۆ و ھەندێ جاریش دەستێوەردانی دەرەکی دەبنە کارەکتەری سەرەکی لە دروست بوونی گەندەڵی ، بۆیە بە ئەستەم دەتوانن لەم گێژەڵۆکە سیاسیانە دەربچن .
ھەندێ لەو وڵاتانەش کە بەرەنگاری گەندەڵی دەبنەوە و کارنامەی چاکسازی دەخەنەڕوو کاری لەسەر دەکەن سەرکەوتنی باش بەدەست دەھێنن .
چاکسازی بە مانا سادەییەکەی گۆڕینی دۆخە سلبییەکانە بەرەو ئیجابی بەشێوازی ھێمن و لەسەرخۆی بێ توندوتیژی و شۆڕش، جا ئەو چاکسازییە ڕوو لە تاک بێت یان کۆمەڵگە یان حکومەت و دەزگاکان.
بەشێك لەو ھۆکارانەی دەبنە ڕێگر لەبەردەم چاکسازی نەبوونی متمانەی گەلە بە حکومەت ، ئەوەش بەھۆی نایەکسانی دێتە ئاراوە . ھەندێ جاریش لایەنی ئۆپۆزسیۆن وێنایەکی جوانی سیاسەت ناکەن و نابنە جێگای متمانەی خەڵک لە بەرەنگاربوونەوەی دەوڵەتدا . یاخود حزبی دەسەڵات ھەموو کایەکانی حکومڕانی قۆرغ کردووە و بوار نادات بە گەل بۆ دەربڕینی داواکانیان .
ڕێژەی بێکاری و نەبوونی بەرنامەی حکومەت بۆ دامەزراندن یەکێکە لە ھۆکارەکانی سەرنەکەوتنی چاکسازی ، یاخود نەبوونی لێپێچینەوە و بەدواداچوون لە بڕیارەکاندا لەلایەن حکومەتەوە دەبنە ھۆکاری دروست بوونی گەندەڵی .
ئەمە و زۆر زیاتر بووەتە ھۆکاری پێشنەکەوتنی وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوین و بەتایبەت عێراق ..

مھران شێرۆکی

No comments:

Post a Comment

هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ © ئاژانسی قەلەندەر نیوز