ئاژانسی قەلەندەر نیوز
ڕاستگۆیی - خێرایی لە هەواڵ - دەنگ و ڕەنگی جیاواز

نوێترین هەواڵ

جەنگی دراوەکان چییە ؟

0

 



ڕەنگە بەلای هەموومانەوە دەستەواژەیەکی نوێ بێت، بەلام لە ئێستادا دراو چەکێکی زۆر کاریگەرە کە ولاتان دژی یەکتر بەکاری دەهێنن. لەئێستادا ، جەنگە سەربازییەکان بوە بەمۆدێلێکی کۆن و سیستمەمە جیهانیەکان پشت دەبەستن بە لێدانی بەرژەوەندییەکانیان بە بەکارهێنانی فشار بەبێ ئەوەی پێویست بە تەقاندنی یەک فیشەک بکات.

مەرج نیە بەهێزی دراوەکان لەبەرژەوەندی ولاتان بێت بەتایبەتی ئەو ولاتانەی خاوەن ئابوورییەکی بەهێزن و توانای هەناردەکردنی شمەک و خزمەتگوزارییان هەیە ، چونکە کاریگەری لەسەر خواستی شمەک و خزمەتگوزاری ئەو ولاتە درووست دەکات.

زاراوەی جەنگی دراوەکان ئەوە دەگەیەنێت کە چەند ولاتێک بەئەنقەست بەهای دراوە نیشتمانییەکەیان کەمدەکەنەوە ، لەپێناو هاندانی ئابووریەکەیاندا لەسەر حسابی ئابووری ولاتێکی تر بەمەبەستی فرۆشتنی زیاتری بەرهەکان و کەمکردنەوەی زیاتری هاوردەکراوەکان . وەک ئەوەی عێراق کردی کە هەستا بەداشکاندنی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بەدۆلاری ئەمریکی لە پێناو کەمکرنەوەی خواست لەسەر شمەک و خزمەتگوزاری دەرەکی و پەرەپێدانی ئابووری ولات و پشت بەستن بەکالای ناوەخۆیی بەلام سەرکەوتوو نەبوو، 

زاراوەی جەنگی دراوەکان یەکەمجار لە سالی (٢٠١٠) دا لەلایەن جۆیدۆ مانتیگای  وەزیری دارایی بەڕازیل بەکارهێنراوە، لە ئێستادا ولاتی چین ڕۆژانە کاریگەری لەسەر بەهای دراوەکەی خۆی درووست دەکات بەئامانجی هێشتنەوەی لە ئاستێکی نزمدا لە پێناو ئەوەی بەرهەمەکانی نرخیان کەمتربێت لە بازاڕەکان تازۆرترین بەرهەم لە بازاڕەکانی جیهان بفرۆشێت ، ئەمەش وەک جەنگێکە دژی ئابووری ئەمریکا چونکە هەمیشە بەرهەمەکانی ئەمریکا نرخیان بەرزە بەرامبەر بە بەرهەمەکانی چین لە بازاڕەکانی جیهان ئ بەمەش خواست لەسەر بەرهەمەکانیان کەمیکردووە بەرامبەر بە بەرهەمەکانی ولاتی چین ، ئەمەش بۆتە گرفتێکی گەورەی ئابووری  بۆ ئەمریکا


م.سەنگەر عیسی

قەلەندەر نیوز

No comments:

Post a Comment

هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ © ئاژانسی قەلەندەر نیوز