ئاژانسی قەلەندەر نیوز
ڕاستگۆیی - خێرایی لە هەواڵ - دەنگ و ڕەنگی جیاواز

نوێترین هەواڵ

ئیتر تاکەی وەک بەرەیەکی سیاسی لێیان بڕوانرێت؟

0



ھەڵمەت حاجی

ئاشکرا بوویەوە کە سلێمانی چەندین ساڵە لەژێر چ نەھج و فەرھەنگێکە، لە روی جەستەیی و فکرییەوە تیرۆری دەکەن، ئەوەتا بە ڕۆژی روناک عەمەلیەی تیرۆر ئەنجام دەدەن، کەسانێک کە چەندین ساڵە بەیەکەوە ھاوڕێن دەستیان دەچێتە شەھیدکردنی بە شێوەیەکی دڕندانە و دور لە ھەموو ئەخلاق و بەھایەک شەھیدی دەکەن و تەواوی ماڵ و منداڵی دەکەنە ئامانج، ئەنجومەنی ئاسایشی کوردستانیش سات بە سات بە بەڵگەی روون و بێ پێچ و پەنا بۆ خەلکی بەیان کرد ، ئەم کارە جگە لە رێکخراوە تیرۆرستیە جیھانیەکان و ئەوانەی خراونەتە لیستی تیرۆر کەسی تر شتی وا ناکات ، بەمە دژەتیرۆری سلێمانی چووە ڕیزی ئەوان، کە سەیری ڤیدیۆکە دەکەی ، نە ویژدان نە مرۆڤایەتی، نە ئومێد نابینی، وەرە مرۆڤ چەندین ساڵ خزمەت بکات ، ئەوە ھەموو خەڵات و دیاریەکەت بێت بۆی کە خۆی و ماڵ و منداڵی بکەیە ئامانجی کردەوەی تیرۆرستی، ئەبێت ھەموو ئەوانەی دوای ئەو جۆرە مافیایانە کەوتوون بیری ئەوە بکەن کە تیرۆربوونێک قەرزاری ئەو مافیایانەن، چیتر چەپلە بۆ مافیا لێنەدەن، داعش رەحمی بە مرۆڤ نەدەکرد، ئەوانەش رێک وەک تیرۆرستانی داعش مرۆڤ و مرۆڤایەتی و ویژدانیان نەبینی بۆمبیان پێدا تەقاندەوە ، ئەوەی بەرگریان لێ بکات ھیچ جیاوزیشی نییە لەگەڵ ئەوانەی لە کردەوەکە بەشداربوون، چ روێکە بتوانی بەرگری لەم کارە تیرۆری و بێ ویژدانییە بکەیت؟ ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان ھیچ بیانوویەکی بۆ ھیچ داعش ئاسایەک نەھێشتەوە کە بێن پینەو پەڕۆی ئەو عەمەلیە تیرۆریە خۆیان بکەن.

No comments:

Post a Comment

هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ © ئاژانسی قەلەندەر نیوز