ئاژانسی قەلەندەر نیوز
ڕاستگۆیی - خێرایی لە هەواڵ - دەنگ و ڕەنگی جیاواز

نوێترین هەواڵ

وادەى ناونووسین بۆ ٢٠ هەزار یەکەى نیشتەجێبوونەکە و نرخ و قیستەکانى دیارى کرا

0




سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو ناونووسین بۆ سوودمەندبوون لە ٢٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دەستپێدەکات، کە فۆڕم لە رێگەی ئۆنلاینەوە پڕدەکرێتەوە.
د.محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "هەفتەی داهاتوو ناونووسین لە رێگەی ئۆنلاین بۆ ٢٠ هەزار یەکە نیشتەجێبووەکە دەستپێدەکات و لەو بارەیەوە رێنمایی تایبەت بڵاودەکەینەوە".
وتیشى "خەمڵاندنێکمان کردووە بۆ نرخ و قیستی شوقەکان، بەگوێرەی خەمڵاندنە سەرەتاییەکان بێت، نرخی هەر مەترێکی دووجا لە نێوان ٢٥٠ بۆ ٣٥٠ دۆلار دەبێت، کە ئەوەش بەگوێرەی خزمەتگوزارییەکان دەگۆڕێت".
لە بارەی قیستەکانیشەوە، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان وتی "بە گوێرەی خەمڵاندنە سەرەتاییەکان بێت قیستی یەکەکەکان بە ١٢ بۆ ١٥ ساڵ دەدرێتەوە."

No comments:

Post a Comment

هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ © ئاژانسی قەلەندەر نیوز