کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پڕۆژەکان بەڕێوەچوو




ئەمرۆ سێشەمه، لەکۆبوونەوەیەک، کە بە سەرپەرشتی سەرپەرشتیاری ئیداری سەربەخۆی سۆران هەڵگورد شێخ نەجیب، سەبارەت  بە گفتوگۆکردنی ورد دەربارەی دەستپێکردنی کارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و بەتایبەت چارەسەرکردنی گرفتی رێگاوبان و قیرتاوکردنی چەند شەقامێکی سەرەکی لە سنووری قەزاکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڕێوەچوو.


کۆبوونەوە بە بەرهەڤبوونی بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکان خسرۆ ئیسماعیل، حەکیم تێلی و بەرپرسی پلان و ئەندازیاران ئەنجامدرا.


دیاریکردن و تەرخانکردنی بودجەی پێویستی پڕۆژەکان لە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بوو.


بڕیاردرا بۆ چارەسەرکردنی بەپەلەی ئاستەنگییە تەکنیکییەکانی بەردەم دەسپێکردنی پڕۆژەکان.


راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران

٢١ی حوزەیرانی٢٠٢٢



Labels: