داھاتووی پەکەکە بەرەو کوێ ؟!
مھران شێرۆکی /
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەسەرەتایی دروست بوونیەوە لە ساڵی 1978 وەکو فریادڕەسێکی نەتەوەیی و جوڵانەوەیەکی سیاسیو پارتێکی چەپی مارکسی خۆیان ڕاگەیاند کە بانگەشەی دروستکردنی دەوڵەتی کوردی و داکۆکی کردن لە مافەکانی کوردیان دەکرد . دواترو پاش 6 ساڵ لە دروست بوونیان جوڵانەوەکەیان لە سیاسیەوە گۆڕی بۆ جوڵانەوەی چەکداری و دەست کردن بە چالاکیە سەربازیەکان .
نامەوێت بە درێژیی باس لە مێژووی دروست بوونیەوە بکەم چونکە ھەموو لایەك دەزانن لە مێژووی بوونیانەوە چۆن و لەکوێ ھەڵگیرساون . دەمەوێت باس لە ئەجێندای کاری ئەو ڕێکخراوە چەکدارییە بکەم کە نزیک بۆتەوە لە کۆتا ساتەکانی ..!
پەکەکە وەکو پارتێکی سیاسیی :
لە سەرەتاوە دروشمی سیاسیی پەکەکە و سیاسەتی ڕێبەری ئەو پارتە (عەبدوڵا ئۆجەلان) بانگەشە کردن بوو بۆ ڕزگاری و گەیشتن بەمافەکانی گەلی کورد ،ئازادی خەڵکی چەوساوە و سەنگەر گرتن بەرامبەر دوژمنان ..بەڵام چۆن ..؟
ڕزگار کردنی کوردستان لە داگیرکەران .. لەکوێ ؟
*ئەو شوێنانەی ڕزگار کراون لەدەست دوژمن ..!!!
سیاسەتی پەکەکە وای کردووە ئەو بەشە ڕزگار کراوەی كوردستان ببێتە بەشێك لە گۆڕەپانی شەڕ و ململانێكانیان بووەتە ھۆکاری ئەوەیخەڵکانێکی زۆر داببڕێن لە گوند و ئاواییەکانیان ، بەپێی ئامارێکی كارگێڕیی پارێزگای دهۆك، تاوەكو ئێستا بەهۆی شەڕ و پێكدادانەكانینێوان پەكەكە و سوپای توركیا 366 گوند لە سنووری پارێزگاكە چۆڵكراون. تەنیا لە ساڵی رابردووشدا بەهەمان هۆكار 20 هاووڵاتیگیانیان لەدەستداوە و 10 كەسی دیكەش برینداربوونە. لە سنووری سۆران، مێرگەسۆر، چۆمان و رواندز زیاتر لە 200 گوند چۆڵكراون وبەگشتی نزیکەی 800 گوند بەھۆی پەکەکەوە ئاوەدان نەکراونەتەوە.
سیاسەتی پەکەکە ھۆکارێک بووە بۆ دژایەتی کردنی پارتە سیاسییەکانی تری کوردی لە ھەرێمی کوردستان و خوێنڕشتنی ھاوزمان و ھاونەتەوەی خۆی بۆ جێبەجێ کردنی مەرامی دوژمنان . کەواتە پەکەکە نەیتوانی ببێتە پارتێکی سیاسی پارێزگار لە مافەکانی کورد و پارتەکانیتری کوردستان .!
پەکەکە وەکو ئایدۆلۆژیا :
لە دونیادا چەپەکان زۆر ڕێگای جۆراوجۆر و مەترسیداریان جێبەجێ کرد بۆ گەیشتن و مانەوەیان لە دەسەڵاتدا بەتایبەتیش ئەوانەی لەسەرئایدۆلۆژیای مارکسی— لینینی بوون .. بەڵام ھەمیشە توندڕەوی و دەمارگیریان بووەتە ھۆکارێك بۆ کپ بوونەوەیان لەھەر بزاڤێکی سیاسیو سەربازی . پەکەکە کە دروست بوو تا ئەمڕۆش وەکو یەکێك لە بەرەی شیوعیەت ماوەتەوە کە بووە ھۆیەك لە سەرھەڵدانی چەندین کەلتورینامرۆڤانە و دژە فەرھەنگ .ھەر لە بەکارھێنانی منداڵ و بەکوشت دانیان بگرە تا دەست درێژی کردنە سەر کچان و ھەڵخەڵەتاندنی بەشێکیزۆر لە گەنج و ڕۆڵەی ئەم نەتەوەیە .
ئەگەر ئەرشیفی ئەم جوڵانەوەیە وەربگرن دەزانن چەند کاری قێزەون و نا شارستانیە دایانھێنا و دژی خەڵکیان بەکارھێنا ..!
پەکەکە وەکو جوڵانەوەیەکی چەکداریی :
دوایی ئەوەی پەکەکە دەستی بە چەکداری کرد ئیتر وەکو گرووپێکی مافیایی کە بۆ مەرامی خۆیان ھەر ڕۆژە و بۆ کەسێک کار دەکەن وابووە.! ھەر جارە و بە ئاوازی دوژمنێك ھەڵپەڕیوون و دوژمنیان ھێناوەتە سەر ئەم خاکە بە بیانووی جۆراوجۆر .. زۆرجار دەستوەردان و کاریگێرەشێوێنی دەکات لە سەنتەری شارەکان
جگە لە هاوردەی تیرۆریستان و کاری بازرگانی و قاچاخچییەتی بە ماددەی هۆشبەر لەسەر سنوورەکان، هاوکات یەکێکی دیکە لەو کارانەیکە پەکەکە ئەنجامیاندا و بووە ھۆی سووتاندنی زۆربەی بارەگا حزبییەکان لە سلێمانی بەتایبەت لە خۆپیشاندانەکانی کانوونی دووەمی2020 .
لە ئێستاشدا خۆی خستۆتە نێو یارییەکی نێو دەوڵەتی و ئیتر پێموایە خۆری پەکەکە بەرەو ئاوابوون دەچێت ، چونکە وڵاتانی زلھێزگەیشتونەتە ئەو باوەڕەی پەکەکە لە ھاوکێشە سیاسییەکانیان جێگای نابێتەوە و لە داھاتوودا دەبێتە سەر ئێشە بۆخۆیان . لە عێراق و ھەرێمیکوردستانیشدا پەکەکە ئەو میوانە ڕەزا سووکە نەبووە کە ڕێز لە خاوەن ماڵ بگرێت ، بۆیە بەتایبەت لە پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتیعێراق یەکێك لە بنەما ھەرە لەپێشەکانی سەدر بریتی دەبێت لە چەککردنی پەکەکە و ناردنەوەیان بۆ ماڵەوە ..!!
No comments:
Post a Comment