خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ پەرستو کارزان نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بەناوی "شلیکە" لە چەناڵی یوتیوبەکەی بڵاوکردەوە




"شلیکە" نوێترین بەرهەمی هونەریی پەرستو کارزانە و ئەمشەو بڵاویکردووەتەوە، هۆنراوەی مازیار فایەقە و موحسین ئەریڤان کاری دەرهێنانی بۆ کردووە، ئاواز و کارە موزیکییەکانی لەلایەن ئاریۆس حەمە سەعیدەوە بۆ کراوە.

پەرستو کارزان خەڵکی شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و خوشکی سەمیرە کارزانی گۆرانیبێژە، ماوەیەکە دەستی بە کاری هونەریی کردووە و چەند کلیپێکی تایبەت بە خۆی هەیە.



Labels: