لە گوندی کەوڕەبەن لە سنووری شارۆچکەی رزگاری لە قەزای خەباتی پارێزگای هەولێر، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە چوار هاونیشتمانی کوژران.
رۆژی هەینی 13ی ئایاری 2022، کوێستان ئەحمەد، قایمقامی قەزای خەبات راگەیاند، رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی روویداوە و "بەهۆی کێشەیەکی کۆنی نێوان دوو خێزانەوە بووە."
کوێستان ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکرد: "شەڕەکە لەنێوان دوو برادا بووە و لەسەر زەویوزار بووە؛ تاوەکو ئەمڕۆش کەسیان دژی ئەوی دیکەیان سکاڵای یاساییان تۆمارنەکردووە، لە رابردووشدا هەردوو براکە کێشەیان هەبووە، یەکێکیان گوندەکەی جێهێشتووە و ئەمڕۆ بەسەردان گەڕاوەتەوە و ئەو شەڕە روویداوە".
هەروەها کەسێکی نزیک لەو دوو خێزانە ئاماژەی بەوەکرد: "کێشەکە لە نێوان دوو برادا بووە، یەکێکیان تەقەی کردووە برایەکی خۆی و دووکوڕی براکەی کوشتووە، هەروەها لایەنی بەرامبەریش وەڵامیان داوەتەوە کوڕێکی ئەمیان کوشتووە".
قایمقامی خەبات ئاماژە بەوە دەدات کە هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
No comments:
Post a Comment