ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه و ره‌نگه خه‌ڵكیش چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بكه‌ن كه پێشنیار و قسه‌كانی كاك مه‌سروور بارزانی له كۆڕبه‌ندی چاته‌م هاوس كردی له داڤۆس زیاتر بیخاته ڕوو، ئه‌وه‌ی زۆر گرنگ بوو له‌چاته‌م هاوس سه‌رۆك وه‌زیران به‌وردی باسی گرفته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی كرد دواتر هاوكێشه‌ی عێراقی له‌سه‌ر بنه‌مای گرفته‌كان خسته‌روو، ئه‌و وێناكردنه‌ی بۆ قه‌یرانه‌كان خرانه‌ڕوو ده‌كرێت له داڤۆس گرنگی زۆری پێ بدرێت، بۆ ئاماده‌بوانی داڤۆس گرنگه كه دۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست چی لێدێت، چونكه ئه‌وان باش ده‌زانن كه ناكرێت بیرله ئارامی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست نه‌كرێته‌وه، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بۆ خوێنه‌ران هه‌ندێك له‌خاڵه‌كانی كۆڕبه‌ندی چاته‌م هاوس بیر ده‌هێنمه‌وه و پێموایە کە گرنگه له‌داڤۆسیش ئه‌مه دووباره بیری جیهان بخرێته‌وه.
یه‌كه‌م: سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌باره‌ی گرفتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌ڵیت: "لەگەڵ هەڵگیرسانی شەڕی ڕووسیا و ئۆكرانیا لە ناوەڕاستی ئەوروپادا، نیشانەی دووبارە پۆلێنكردنەوەیەكی جیهانی دەستی پێ كردووە، بەڵام كێشە و تەنگژەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەندی بەو ڕووداوانەوە نییە كە لە شوێنەكانی دیكەی جیهان ڕوو دەدەن. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستی بە بایەخدانی گرنگ هەیە و نابێت ئەم بایەخدانەش گۆڕانكاری بەسەردا بێت. روونه ئه‌م قسه‌ی كاك مه‌سروور بارزانی واتابه‌خشه به‌و مانایه‌ی كه ئه‌گه‌ر جیهان به‌هۆی شه‌ڕی ئۆكرایناوه چاوی له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست نه‌مابێت، ئەوا ناكرێت گرفته‌كانی رۆژهه‌ڵات فه‌رامۆش بكرێن چونكه دۆخی كوڵاوی ئه‌م ناوچه‌یه هیچی كه‌متر نییه له شه‌ری ئۆكراینا و رووسیا به‌تایبه‌ت كه ئێستا پرسی وه‌رگرتنی درۆن له‌لایه‌ن گروپه جیاوازه‌كانه‌وه و پرسی ئێران و عێراق و سوریا و حوسییه‌كان و یه‌مه‌ن و حزبوڵای لوبنان هه‌یه، ئه‌م خاڵه زۆر گرنگه به‌ورده‌كاریه‌وه له داڤۆس بخرێته‌روو.
دووه‌م: سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له‌چاته‌م هاوس باسی له گرفتی به‌رده‌م سیسته‌می رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست كرد كه به‌هۆی ئه‌م خاڵانه‌وه تووشی ته‌نگژه بووه. له‌وانه ئەو سنوورانەی لە دوای شەڕی یەكەمی جیهانی بۆ دەوڵەتانی ئەم ناوچەیە كێشراون، سنوورێكی زاڵمانەیە و ئیرادەی گەلەكانیان لە بەر چاو نەگیراوە. ئەو سنوورانە ڕێگرن لە بەردەم پڕۆسەی پەرەپێدان لەو وڵاتانەدا. كه‌وایه گرنگه له داڤۆس جیهان له‌وه تێ بگات سيستةمی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست دووباره پێویستی به‌دارشتنه‌وه و بونیادنانه‌وه هه‌یه، چونكه چاره‌سه‌ری ده‌وڵه‌تێك و تێكچونی ده‌وله‌تێكی دیكه نامان گه‌یه‌نێته ئاكام، له داڤۆس نزیكه‌ی 2500 كه‌سایه‌تی سیاسی و ئابووری و بازرگان به‌شداری ده‌كه‌ن سه‌رجه‌میان به‌گرنگه‌وه ده‌نواڕنە بۆچوونه‌كانی كاك مه‌سروور بارزانی، له‌به‌ر یه‌ك شت ئه‌ویش سه‌رۆك وه‌زیران به‌نوێنه‌رایه‌تی ناوچه‌یه‌ك به‌شداری ده‌كات كه به‌لای جیهانه‌وه تایبه‌تمه‌نده ئه‌ویش عیراق و كوردستانه كه جیهان ده‌یه‌وێت گۆڕانكاری له‌و ناوچه بكرێت.
سێیه‌م: كاك مه‌سروور بارزانی له چاته‌م هاوس له‌سه‌ر عێڕاق به ڕوونی قسه‌ی كرد گوتی: نامانەوێت ڕاستییەكان بشارینەوە، دابەشكردنی دەسەڵاتەكان لە ناو دەوڵەتی عێراقدا بە ئاسانی نایەتەدی. ڕێككەوتن لەسەر هەر پرسێك بكرێت، ڕووبەڕووی تەحەددیی تێڕوانینی تەسكبینانە دەبێتەوە، قسه‌كانی كاك مه‌سروور بارزانی، بۆ ئێستای داڤۆس گرنگه كه بۆ 110 وڵاتی گه‌وره‌ی جیهان له كۆڕبه‌نده‌كه روون بكرێته‌وه كه عێراقی نوێ له‌به‌رانبه‌ر به گرفته ناوخۆییەکانی به‌م شێوه‌یه‌یە، كه هه‌رێمی كوردستان ده‌یان رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ به‌غدا كردووه كه‌چی به‌غدا پابه‌ند نه‌بووه پێوه‌ی له‌وانه رێككه‌وتنی 2005 و 2007 و 2010 و 2014 و 2018 و 2019 و 2021 و 2022، بۆیه گرنگه وه‌ك خۆی به جیهان بووترێت كه بۆ ناردنی شایسته دارایی كوردستان هێشتا به‌غدا ئه‌و مافه‌مان ناداتێ.
گرنگه ئاماده‌بوانی داڤۆس باش بزانن كه له 2004 ه‌وه تائێستا هیچ كاتێك نه‌بووه به‌غدا به‌ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان بدات بەپێچەوانە چەندین مانگ تێپەڕیوە، بە ڕەهایی هیچ شایستەییەكی داراییان بۆ نەناردووین، ئەمساڵیش لە مانگی شوبات، ئەوەی لە بەغدا پێی دەڵێن «دادگای فیدڕاڵی»، بڕیارێكی لە دژی هەرێمی كوردستان دەركرد و دەیەوێت لەو مافەی خۆمان بێبەشمان بكات كە دەمانەوێت پەرە بە پیشەسازیی وزە «نەوت و گاز»ی خۆمان بدەین، بۆیه چۆن له كۆڕبه‌ندی وزه‌ی جیهان له ئیمارات كاك مه‌سروور بارزانی په‌یامی كوردستانی گه‌یاند گرنگه ئه‌م جاره‌ش له داڤۆس ئه‌مانه روون بكریته‌وه.
No comments:
Post a Comment