دووه‌م رۆژی كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی داڤۆس به به‌شداری سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتان به‌رده‌وام، له‌كاتێكدا ماوه‌ی دوو ساڵه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به هۆی په‌تای كۆرۆناوه ئه‌نجام نه‌دراوه.
یه‌كه‌م دیداری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له داڤۆس له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی خاچی سووری نێوده‌ڵه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه جه‌خت له په‌یوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كرێته‌وه.
له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی داڤۆس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (23ی ئایار/ مایۆی 2022) مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شێخ محەمەد بن حەمەد ئال سانی، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی قه‌ته‌ر کۆبووەوە.
بڕیاره چه‌ندان دیداری دیكه، له سه‌ر ئاستی سه‌رۆك و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه به‌ڕێوه‌بچێت، له‌هه‌مانكاتدا دیداری دیكه‌ش له‌گه‌ڵ رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی دیكه ئه‌نجام بدرێت.
هەروەها سەرۆکی حکومەت لە پۆستێکی فەیسبوکدا ڕایگەیاند
خۆشحاڵم لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانیی داڤۆسم بۆ گه‌یاندنی دەنگی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا لە سەر پرسە جیهانییەکان.
No comments:
Post a Comment