ئاژانسی قەلەندەر نیوز
ڕاستگۆیی - خێرایی لە هەواڵ - دەنگ و ڕەنگی جیاواز

نوێترین هەواڵ

داوایەك لە یەکێتی ئەوروپاوە بۆ ئێران

0



 یەکێتیی ئەورووپا داوای لە ئێران کرد کە بەزووترین کات دۆخی ئەو دوو کەشتییەی یۆنان کە دەستی بەسەردا گرتوون روونبکاتەوە و چارەسەری بکات.

لەو راگەیەندراوەدا کە لە نووسینگەی نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، جۆزێپ بۆرێل بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە کراوە کە بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێری دەستبەسەرداگرتنی ئەو دوو کەشتی نەوتهەڵگر له‌ کەنداوی بەسرە دەکەن.

ئەوه‌ش خراوەتەڕوو نیگەرانییەکانیان بە بەرپرسە ئێرانییەکان گه‌یاندووه‌ و داوایان لێکردوون دەستبەجێ دۆخەکە روون بکەنەوە، چارەسەری بکەن و گرژییەکان کەمبکەنەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا، باس لەوەش کراوە کە یەکێتیی ئەورووپا سەبارەت بە کەشتیی "پێگاسووس" کە ئاڵای ئێرانی پێوه‌ بووه‌ و لەلایەن یۆنانەوە دەستی بەسەردا گیراوە، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی یۆنان لە پەیوەندیدایە.

یۆنان مانگی رابردوو لەسەر داواکاریی ئەمریکا لە دەریای ئیجە دەستی بەسەر کەشتییەکدا گرت کە ئاڵای ئێرانی ھەڵکردبوو، و 19 کارمەندی رووسی لەسەربوو. ئەوەش راگەیەندرا کە نەوتی کەشتییەکە لەلایەن ئەمریکاوە دەستی بەسەردا گیراوە.

له‌به‌رامبه‌ردا ئێران لە کەنداوی بەسرە دەستی بەسەر دوو کەشتی نەوتهه‌ڵگری یۆنانیدا بە ناوەکانی "پرودێت واریه‌ر" و "دێلتا پۆسایدن" گرت کە نزیکەی یەک ملیۆن و 800 ھەزار بەرمیل نەوتییان ھەڵگرتبوو.

بەرپرسێکی ئەمنیی ئێرانی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە لە ئێستادا 17 کەشتی دیکەی ھەڵگری ئاڵای یۆنان لە کەنداوی بەسره‌ن و ئاشرایكرد، ئەگەر یۆنان رێوشوێنی قەربووکردنەوە سەبارەت بەو کەشتییەی کە ئاڵای ئێرانی ھەڵکردووە نەگرێتەبەر، ئەوا ده‌توانن دەستبەسەر کەشتییەکانی دیکەی وڵاته‌كه‌دا بگرن.

No comments:

Post a Comment

هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ © ئاژانسی قەلەندەر نیوز