پێشنیوەڕۆی ڕۆژی هەینی 27ی ئایاری 2022 سەرۆك مەسعود بارزانی و سەرۆك ئیمانویل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا، بارودۆخی عێراقو هەرێمی كوردستان و پێشهاتە ئەمنییەكان و دەستوەردانی دەرەكیان لە كاروباری عێراق تاوتوێ كرد.
هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا سەرۆك بارزانی بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی وەك سەرۆكی فەڕەنسا پیرۆزبایی لە سەرۆك ماكرۆن كرد وهەروەها سەرۆكی فەڕەنساش سەرەخۆشیی خۆی بە سەرۆك بارزانی گەیاند بۆ گیانلەدەستانی ئەوانەی لە تەقەكردنەكانی دوێنێ لەبامەڕنێ لە سنووری دهۆك بوونە قوربانی.
پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و فەڕەنسا تەوەرێكی تری ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە بوو.
No comments:
Post a Comment