ئاژانسی قەلەندەر نیوز
ڕاستگۆیی - خێرایی لە هەواڵ - دەنگ و ڕەنگی جیاواز

نوێترین هەواڵ

تەرمی گەشتیارە خنکاوەکەی ڕووباری چۆمان دۆزرایەوە

0


بنکەی بەرگری شارستانی چۆمان، لەڕێگەی بەردەوامی گەڕانی تیمەکانی بنکەکەیان، ڕۆژی پێنج شەممە لە ڕووباری چۆمان تەرمی ئەو گەشتیارە بە ڕەگەز عەڕەبە یان دۆزییەوە، کە22 ڕۆژ پێش بەرواری ئیمڕۆ لەگەڵ کچەکەی لە قوبەی گەڵالە لە ڕوباردا خنکان.
دوای هەوڵ و ماندووبوون و بەدواداگەڕانی بەردەوامی تیمەکانی بەرگری شارستانی چۆمان و ناحیەکانی حاجی ئۆمەران و قەسرێ و سمیلان ، لایەنە پەیوەندار و کەسایەتیە کۆمەڵایەتیەکان، تەرمی (عەبدولقادر عەبدولڕەزاق) لەلایەن تیمی بەرگری شارستانی چۆمان دۆزرایەوە، کە 22 ڕۆژ پێش ئێستا لە دووەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لە ڕووباری چۆمان کەوتە نێو ڕووبار و لەگەڵ کچەکەی خنکان.
دوای 22 ڕۆژ بەردەوام تیمی بنکەکانی (چۆمان، قەسرێ، حاجی ئۆمەران، کۆمەڵگای سنووری نێودەوڵەتی، سمیلان، تیمی مەلەوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران) بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، لەگەڵ خەڵکی دەڤەرەکە بێ وچان لەگەڕان بەردەوام بوون.
بەناوی قائیمقامیەتی قەزاکەمان پرسەو سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەکەیان دەکەین، وەسوپاسی سەرجەم لایەنە پەیوەندارو خەڵکی ناوچەکە دەکەین ، کە ماندوبونێکی زۆریان بینی بۆ دۆزینەوەی تەرمەکە.





No comments:

Post a Comment

هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ © ئاژانسی قەلەندەر نیوز