لە گەڵ پێشكەوتنەكاندا كێشە و تاوان زیاتر دەبن ئاسایشی كۆمەڵایەتیش لە زۆری بە كارهێنانی ئەو هەموو تۆڕە كۆمەڵایەتییانە و بوونی هەموو پەیج و ماڵپەری بێ خاوەن زیاتر دەبیت، هەركەسەێك بە بەكارهێنانی تۆرەكرمەڵایەتییەكان دەتوانیت رۆڵی لە بڵاوكردنەوەی ئاڵۆزی و كێشەكاندا هەبێت بە بێ ئەوەی هیچ چاودێریكی لە سەر بیت لە سەر ئەو بنەمایەش پرۆژەیاسای رێکخستنی میدیای ئەلکترۆنی لە هەرێمی کوردستان خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كرا و تەسلیم بە لێژنەكانی پەیوەندیدار كرا بەڵام هەر زوو لە لایەن كەسانەك رەخنەی لێگیرا بۆ ئەوەی بزانین تاچەندە ئەو پڕرژەیاسایە كاریگەری هەیە لێكدانەوەیەك بۆ لایەنەكانی ئەو پێشنیازە دەكەین.
بە پێی ماددەی (3): بۆ دروستکردن یا دامەزراندنی پێگەی ئەلیکترۆنی، پیویستە خاوەنی ئیمتیاز یا دامەزرێنەری وێبسایتەکە راگەیەندراوێک بڵاوبکاتەوە تیایدا ئاماژە بەئامنجی دامەزراندنی وێبسایتەکە و ناو و نازناو و رەگەزنامە و شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی و سەرنووسەرەکەی و ناو وزمانی نووسینی پێگە ئەلکترۆنییەکە بکات، راگەیەندراوەکە لەسەندیکای رۆژنامەنووسان تۆماردەکرێ و بەبەیانی دامەزراندنی پێگە ئەلکترۆنییەکە دادەنرێت.
ئەو ماددەیە بە روونی رێگری لە هەر بابەتەك دەكات كە ئاسایشی كۆمەڵایەتی تێك بدات یان ببیتە هۆكاری تەشهیر و ناو زڕاندنی هەر كەسێك و ترس لە ئەگەری سزادان, رێگری لە ئەو تاوانانە دەكات كە لە خانەکانی بڵاوکردنەوەی ئەلکترۆنی. خزمەتگوازرییەکانی بڵاوکردنەوەی هەواڵ و ئاژانسەکانی دەنگوباسی ئەلکترۆنی. رۆژنامە ئەلکترۆنییەکان. وێبسایتەکانی رۆژنامە وەرەقی و کەناڵە بینراو و بیستراوەکان و پیگە ئەلکترۆنییەکانی ریکلامی بازرگانی. پێگەی ئەلیکترۆنی رێکخراو وکۆمپانیا بازرگانییەکان. مالپەری ئەلکترۆنی دامەزراوە حکومی و فەرمییەکان.
وێبسایتە کەسییەکان و لاپەڕە و ئەکاونتەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و گروپەکانی ناو ئامرازەکانی پەیوەندیکردن. بڵاو دەكرێتەوە هەروەكوو لە مادەی (4)ی ئەو پرۆژە یاسایە هاتووە.
ئەو كەسە ی كە هەڵدەستیت لە بەرێوەبردنی پەیج و سایت و شوێنی بڵاو كراوەكان دەبیت كۆمەڵەك مەرجی تێدابیت كە لە مادەی (6): خاوەنی ئیمتیاز یا دامەزرێنەری مالپەری ئەلیکترۆنی پێویستە ئەم مەرجانەی تێدا بێ: دەبێ هەڵگری ناسنامەی عێراقی بێت.دەبێ سەرچاوەی داراییەکەی دیار بێت.تەمەنی لە ٢١ ساڵ کەمتر نەبێ و لەرووی یاساییەوە ئەهلیەتی تەواوی تێدابێ.نابێ پێشتر لەبەر تاوان و کاری ئابڕوبەر و نەپاراستنی ئەمانەت حوکم درابێ.دەبێ ناوی وێبسایتەکە یان ئامرازە میدیاییە ئەلکترۆنیەکەی دیاری بکات و نابێ ناوەکەی هاوشێوەی وێبسایتەکانی دیکە بێت یان لەگەڵ داب و نەریتی گشتیدا نەگونجێ.
هەر وەها بە پێی ئەو پرۆژەیاسایەوە كۆمەڵەك ئەرك خراوەتە سەر بەرپرسی پەیج ولاپەرەكان لە ئەگەری ئەنجامدانی هەڵەیەك یان هەر زانیارییەكی نادروست كە بە پێی مادەی (11) سەرنووسەری وێبسایت یان خاوەنی ئەکاونت و لاپەڕەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەرپرسە لە ناوەڕۆکی ئەو بابەتانەی بڵاویدەکەنەوە. دەبێ بێبەرامبەر راستکردنەوە و وەڵام و بەدرۆخستنەوەکان لای خۆیان بڵاوبکەنەوە کە لە لایەن ئەو کەسایەتیە راستەقینە و مەعنەویی و دامودەزگا حکومی و ئەهلیانەی ناویان هاتبێ یان یان ناڕاستەوخۆ تۆمەتبارکرابن. وەڵامەکان دەبێ لەو کاتەدا بڵاوبکرێتەوە کە خاوەن سکاڵا داوای دەکات و دەبێ راستکردنەوە و وەڵام و بەدرۆ خستنەوەکە لە هەمان شوێن و بە هەمان زمان و هەمان قەبارە بڵاوبکرێتەوە کە بابەتە سکاڵا لێکراوەکەی تێدا بڵاوکراوەتەوە.
هەركەسێك پەلاماری میدیاكاری ئەلكترۆنیی بدات، یان دەستدرێژیی جەستەیی بكاتە سەر، یاخود سوكایەتیی پێبكات، وەك ئەوە وایە سوكایەتیی و دەستدرێژیی كردبێتە سەر فەرمانبەرێكی میریی.ئەوەش لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە ( 111) ساڵی 1969 دا هاتووە: مادەی ۲۳۰ ـ باسی هێرش کردنە سەر فەرمانبەرانی کەرتی گشتی دەکات، هەر کەسێک دەستدرێژی بکاتە سەر فەرمانبەری حکۆمەی یان راسپێردراو بە خزمەتی گشتی ئیتر هێرش کردنە سەر هەر دامەزراوەیەکی فەرمی وڵات بێت، لەکاتی ئەنجامدانی واجباتەکانی یان بە هۆکاری ئەرکەکانی لە دەرەوەی دامەزراوەکە بێت، سزا دەدرێت بە بەندکردن ماوەکەی زیاتر نەبێت لە سێ ساڵ وغرامەش."سزای حبس دەبێت(تا ٥ ساڵ بەندکردن) ئەگەر لەگەڵ دەستدرێژی کردنەکە بریندارکردن و ئازاردان هەبوو". ئەو خوێندکارەی یاسا ئاماژەی بەوەشکردووە، مادەی ۲۳۲ ـ ئەم مادەیە باسی توند کردنی سزا دەکات ، ئەگەر ئەم سێ حاڵەتە هەبوو ئەوا سزای ئەو کەسەی هێرش دەکاتە سەر فەرمانبەری حکۆمی توندتر دەبێت.
۱- ئەگەر هێرش کردنەکە بە سبق الاصرار کرا(بە بیرکردنەوە لە تاوانەکە وە ئەنجامدانی تاوانەکە بە دەرونێکی هێور و لەسەرخۆ) 2- ئەگەر زیاتر لە پێنج کەس بوون هێرشەکەیان ئەنجامدا.۳- ئەگەر ئەو کەسەی تاوانەکە ئەنجام دەدات بە ئاشکرا هەڵگری چەک بوو.
هەموو ئەوانە بۆمان دەردەخات كە مافی میدیاكار و رۆژنامەنووس بە باشی پارێزراوە لە هەمان كاتدا رێگری لە تێكچوونی ئاسایشی كۆمەڵایەتی دەكات لە لایەكی ترەوە دەتوانیت جێگرەوەیەكی بەهێز بیت لەیاسای ژمارە (٦) ی ساڵی ٢٠٠٨ یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن لە هەرێمی کوردستان – عیراق.
No comments:
Post a Comment