دەستگیر کردنى یەکێک لە مەترسیدارترین بازرگانەکانى ماددە هۆشبەرەکانى هەرێمى کوردستان...
دوواى چەندین سال بەدواداچوون، کۆکردنەوەى زانیارى و چاودێرى وورد سەرەنجام هێزەکانى بنکەى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى سۆران توانیان تۆمەتبار ( س.ع.خ ) یەکێک لە گەورەترین بازرگانەکانى ماددەى هۆشبەر لە هەرێمى کوردستان لە بازگەى وەرتێ سەر بە ئیدارەى سەربەخۆى سۆران دەستگیرى بکەن.
تۆمەتبار خەلکى ئیدارەى ڕاپەڕینە و دانیشتووى قەلادزێ و ولاتى ئێرانە و پشکى شێرى هەبووە لە بەلاوکردنەوەى ماددە هۆشبەرەکان بە هەموو جۆرەکانى کریستال، هێرویین و تریاک لە هەرێمى کوردستان.
لە ماوەى ئەم چەند سالە هێزەکانى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکان توانیان دەست بگرن بە سەر ڕێژەیەکى زۆر لە جۆرەکانى ماددەى هۆشبەر و حەبى هۆشبەر و چەندین ئۆتۆمبێل و دەستگیر کردنى ژمارەیەکى زۆر لە ئالوودەبووان و فرۆشیارانى ماددەى هۆشبەر کە کاریان بۆ ( س.ع.خ ) کردووە.
ناوبراو سەرپەرشتى باندەکى گەورەى هاوردە کردن و بەلاوکردنەوەى ماددە هۆشبەرەکانى دەکرد و بە دەستگیر کردنى ئەم بازرگانە، ماددەى هۆشبەر لە سنوورى پارێزگاى هەولێر بە شێوەى بەرچاو روو لە کەم بوون دەکات.
No comments:
Post a Comment