بڕیارە لە دوای 5ی حوزەیران، دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرا بکرێت، بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی سلێمانی، بۆ ئەم مانگە چەند رۆژێک دابەشکردنی مووچە پێش دەخرێت.
بڕیارە لە 5ی مانگی داهاتوو، بەداھاتی نەوت و 200 ملیار دینارەکەی بەغداد دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار بکرێت، بە وتەی ئەو سەرچاوەیە فەرمانگەکان لیستی مووچەیان رەوانەی گەنجینەکان کردووە و بەشێکی زۆری لیستەکانیش ووردبینی تێداکراوە، ئەوەش لە کاتێکدایە بەپێی خشتەی مووچە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە مووچەی مانگی چواری خانەنشینی پێشمەرگە دابەش دەکرێت، بەوەش کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دێت.
No comments:
Post a Comment