ئاژانسی قەلەندەر نیوز
ڕاستگۆیی - خێرایی لە هەواڵ - دەنگ و ڕەنگی جیاواز

نوێترین هەواڵ

راگەیێندراوی پارتی و یەکێتی: كارى پێكه‌وه‌يیمان به‌رده‌وام دەبێت

0

 مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی دەستپێشخەرییەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە هێنانەکایەی زەوینەیەکی لەبار بۆ گفتوگۆکردن ناوزەند دەکەن. دەشڵێن، كارى پێكه‌وه‌يیان به‌رده‌وام دەبێت و لەسەر هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستانیش گفتوگۆ دەکەن. 


 
رۆژی چوارشەممە 25ـی ئایاری 2022، له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى هه‌ردوو مه‌كته‌بى سياسيى پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی بەڕێوەچوو. 
 
پاش کۆبوونەوەکە، مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی راگەیێندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راشكاوانه‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولا و دۆخى ئێستاى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و زه‌مينه‌ى هاريكاريى هاوبه‌ش و كارى پێكه‌وه‌يى، تاوتوێ كرا."    
 
رۆژی یەکشەممە 22-5-2022، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری سلێمانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتیی نیشتمانی، بزووتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی دادگەری و یەكگرتووی ئیسلامی کۆبووەوە و لەسەر چەند پرسێک گفتوگۆیان کرد. سەرۆکی هەرێمی کوردستان گفتوگۆکانی لەگەڵ لایەنەکاندا بە "باش" ناوبرد و جەختی لەسەر کاری پێکەوەیی کردەوە. 
 
لەبارەی دەستپێشخەری و سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ سلێمانی، مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی جه‌ختيان كرده‌وه‌ كه‌ دواى ده‌ستپێشخه‌رى و سه‌ردانى نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ سلێمانى، "زه‌مينه‌يه‌كى له‌بار بۆ گفتوگۆ و ئاسايكردنه‌وه‌ و په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ردوولا و كاركردن بۆ گێڕانه‌وه‌ى متمانه‌ى نێوان هه‌ردوولا و هاريكاريى نێوان لايه‌نه‌ سياسييه‌كان له‌ رێگه‌ى لێكگه‌يشتن و گفتوگۆوه‌، هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌." 
 
لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆوە، رابیحە حەمەد، ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە بەغدا بە رووداوی گوت، "کۆبوونەوەکە گرنگە و پارتی و یەکێتی پەرۆشن بۆ ئەوەی لەپێناوی بەرژەوەندی گشتیی گرنگی بە بابەتەکان بدەن."
 
لە کۆبوونەوەکەی پارتی و یەکێتی دا بڕیاردرا، كۆبوونه‌وه‌ هاوبه‌شه‌كانى هه‌ردوو مه‌كته‌بى سياسيى پارتى و يه‌كێتى "وه‌ک پره‌نسيپى كارى پێكه‌وه‌يى به‌رده‌وام بن." هه‌روه‌ها ليژنه‌يه‌كى هاوبه‌شى مه‌كته‌بى سياسيى هه‌ردوولا هەبێت بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان.
 
شاندی پارتی لە فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی. هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی. ئازاد بەرواری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی. مەحموود محەممەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی. رێبوار یەڵدا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی. جەعفەر ئیمنیکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی. دڵشاد شەهاد، ئەندامی سەرکردایەتی. پشتیوان سادق، ئەندامی سەرکردایەتی. عەلی حوسێن، ئەندامی سەرکردایەتی پێکهاتبوون.  
 
لە راگەیێندراوەکەدا پارتی و یەکێتی دا "جەختیان له‌ هاوكارى و پاڵپشتيى هه‌ردوولا بۆ حكومه‌تى هه‌رێمى كورستان و داموده‌زگە شه‌رعييه‌كانى و به‌رده‌واميى راگرتنى هه‌ڵمه‌تى راگه‌ياندنى دژ به‌ يه‌كتركرده‌وه‌."
 
شاندی یەکێتی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی، دەرباز کۆسرەت رەسووڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی. رزگار عەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی. خەسرەو گوڵ محەممەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی. قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی. شاڵاو عەلی عەسکەری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی. سۆران جەمال تاهیر، ئەندامی مەکتەبی سیاسی. ئەمین بابەشێخ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی. فەرید ئەسەسەرد، سکرتێری ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی و وەهاب هەڵەبجەیی، بەرپرسی دەزگای دژەتیرۆری سلێمانی پێکهاتبوون.
 
لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی، عەلی حوسێن، بەرپرسی پەیوەندییە کوردستانی و نیشتمانییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان پێش کۆبوونەوەکە گوتی، "پارتی و یەکێتی و لایەنەکانی دیکە تەواوکەری یەکدین." 

No comments:

Post a Comment

هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ © ئاژانسی قەلەندەر نیوز