مستەفا کازمی لەبارەی رەتکردنەوەی پڕۆژەیاسای پاڵپشتیی ئاسایشی خۆراک لەلایەن دادگەی فیدراڵیی عێراقەوە رایگەیاند، حکومەت رێز لە وادە دەستورییەکان و یاسا و بڕیارەکانى دادگەى فیدراڵیی عێراق دەگرێت بۆ شرۆڤەى ئەو یاسایانە، بەڵام نەهێنانەدى پێویستییە گرنگەکان هۆکارێک دەبن بۆ پەکخستنى رۆڵى حکومەت لە بەڕێکردنى کاروبارى رۆژانەى کە لەسەر شانیەتى.
15ى ئایارى 2022 ، مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لە راگەیێندراوێکدا هەڵوێستى خۆى لەبارەى بڕیارەکەى ئەمڕۆى دادگەى باڵاى فیدراڵیی عێراق راگەیاند؛ کە بووە هۆى هەڵوەشاندنەوەى پڕۆژەیاسای پاڵپشتیی خێراى ئاسایشى خۆراک و پەرەپێدان کە لە قۆناخى کۆتایی ئامادەکردنیدا بوو بۆ دەنگدان لەبارەیەوە لە پەرلەمان.
مستەفا کازمى رایگەیاند، حکومەت بۆ چارەسەرى ئاڵنگارییە ئابوریيەکان پڕۆژەیاساى پاڵپشتیى خێراى ئاسایشى خۆراک پێشکێشی پەرلەمان کرد لەپێناو و پاڵپشتیى کەرتى کارەبا و کشتوکاڵ و هاوکاریکردنى هەژاران و رووبەڕووبوونەوەى قەیرانى ئابوورى.
سەرۆکوەزیرانى عێراق جەختیکردەوە کە رێزى تەواو لە وادە دەستورییەکان و یاساکان و بڕیارەکانى دادگەى فیدراڵیى عێراق دەگرێت بۆ شرۆڤەى ئەو یاساییانە، بەڵام نەهێنانەدى پێویستییە گرنگەکان هۆکارێک دەبن بۆ پەکخستنى رۆڵى حکومەت لە بەرێکردنى کاروبارى رۆژانەى کە لەسەر شانیەتى.
کازمى گوتى، "داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەم بەرپرسیارێتیی خۆیان بخەنەگەڕ بۆ چارەسەکردنى دەرهاویشتەکانى ئەو ئاڵنگارییانەى وڵاتى گرتووەتەوە".
No comments:
Post a Comment