ئاژانسی قەلەندەر نیوز
ڕاستگۆیی - خێرایی لە هەواڵ - دەنگ و ڕەنگی جیاواز

نوێترین هەواڵ

هاتووچۆی هەرێمی کوردستان: زیاتر لە یەک ملیۆن ئۆتۆمبێل لە بەڕێوەبەرایەتییەکان تۆمارکراوە

0

 

زیاتر لە یەک ملیۆن ئۆتۆمبێلی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، گوتەبێژی هاتووچۆی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، زۆرترین ژمارەی ئۆتۆمبێلی تایبەتی تۆمارکراو لە پارێزگای هەولێرە کە ژمارەیان 695 هەزار و 23 ئۆتۆمبێلە. 




عەمید ئەسعەد مەلا کەریم، گوتەبێژی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان لە بارەی ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون  رایگەیاند، ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە گشت بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، زیاتر لە یەک ملیۆن ئۆتۆمبێڵ دەبێت، بە گوێرەی پارێزگاکانیش دابەشکارییەکە بەمشێوەیە. 
 
ژمارەی ئۆتۆمبێلی تایبەت: 
 
هەولێر: 695 هەزار و23 ئۆتۆمبێل
سلێمانی: 344 هەزار و 13 ئۆتۆمبێل 
دهۆک: 157 هەزار و 79 ئۆتۆمبێل 
کۆی گشتی: یەک ملیۆن و 196 هەزار و 115
 
ژمارەی ئۆتۆمبێلی کرێ:
 
هەولێر: 42 هەزار و 686 ئۆتۆمبێل 
سلێمانی: 35 هەزار و 788ئۆتۆمبێل 
دهۆک: 17هەزار و 947  ئۆتۆمبێل
کۆی گشتی: 96 هەزار و 421
 
ژمارەی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر:
 
هەولێر: 209 هەزار و 891 
سلێمانی:  158هەزار و 221 
دهۆک: 68 هەزار و 682
کۆی گشتی: 436 هەزار و 794
 
ژمارەی  ئامێری کشتوکاڵی

 

هەولێر: 11هەزار و 590
سلێمانی: 23 هەزار و 936
دهۆک: چوار هەزار و 97
کۆی گشتی:39 هەزار و 623
 
ژمارەی  ئامێری بیناسازی: 
 
هەولێر: 15 هەزار و 687
سلێمانی: 10هەزار و 57
دهۆک: سێ هەزار و 265
کۆی گشتی: 29 هەزار و نۆ ئامێری بیناسازی
 
ژمارەی  ماتۆڕسکیل:
 
هەولێر: حەوت هەزار و 895
سلێمانی: 10 هەزار و 873
دهۆک: 44
کۆی گشتی: 18 هەزار و 812 


سەرچاوە


No comments:

Post a Comment

هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ © ئاژانسی قەلەندەر نیوز