ئاژانسی قەلەندەر نیوز
ڕاستگۆیی - خێرایی لە هەواڵ - دەنگ و ڕەنگی جیاواز

نوێترین هەواڵ

فەرمی.. هالاند بووە یاریزانی مانچێستەر سیتی

0

 

فەرمی.. هالاند بووە یاریزانی مانچێستەر سیتی




یانەی مانچێستەر سیتی بەفەرمی گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند، ئەستێرەی یانەی بۆرووسیا دۆرتموندی بۆ ریزەکانی راگەیاند.
 
مانچێستەر سیتی لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی گواستنەوەی یاریزانەکەی بۆ ریزەکانی راگەیاند و ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە لە رۆژی 1-7-2022 لەگەڵ کردنەوەی دەرگای گواستنەوەی یاریزاناندا پەیوەندی بە یانەکەوە دەکات.
 
مانچێستەر سیتی لەکاتێکدا هالاندی گواستەوە ریزەکانی، گرێبەستەکەی لەگەڵ بۆرووسیا دۆرتموند لە هاوینی 2024 کۆتاییدەهات.
 
گواستنەوەی هێرشبەرە نەرویجییەکە بۆ یانەی مانچێستەر سیتی بەرامبەر شکاندنی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دەبێت، کە 75 ملیۆن یۆرۆیە و لەم هاوینەدا کاری پێ دەکرا.
 
بەپێی هەواڵی میدیای بەریتانیا، لە هەفتەیەکدا مانچێستەر سیتی 375 هەزار پاوەند وەک مووچە دەداتە یاریزانەکە و هەمان مووچەی کیڤن دیبرۆینی دەبێت.


No comments:

Post a Comment

هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ © ئاژانسی قەلەندەر نیوز