ئاژانسی قەلەندەر نیوز
ڕاستگۆیی - خێرایی لە هەواڵ - دەنگ و ڕەنگی جیاواز

نوێترین هەواڵ

کێن ئەو کەسانەی دەکرێت بەهۆی خواردنی پیازەوە بمرن؟

0




  دکتۆرێکی روسی بەناوی یلینا شینینینا، کە پسپۆڕی رژێنەکان ئاشكرایکردوە، خواردنی سەوزە لە حاڵەتی هەستیاریدا دەکرێت کوشندە بێت.


ئەو پسپۆڕە بە رۆژنامەی " Vechernyaya Moskva"ی راگەیاندووە، سەوزە و میوە کاڵەکان کە بڕێکی زۆر ڤیتامین Кیان تێدایە دەکرێت ببنە هۆی زیادبوونی نەخۆشییەکانی گەدە، لەحاڵەتی هەستیاریشدا دەکرێت ببێتە هۆی مردن.

لەکاتێکدا سەوزەواتە گەڵاییەکان وەك پیاز، سپێناخ و کاهوو کە بڕێكی زۆر لە ماددە بەسوودەکانی وەك ڤیتامینەکانیA و B و K و ترشی ئاسکۆربیكیان تێدایە، ئەم ماددانە دەبنە هۆی خاوبوونەوەی مژینی کۆلیسترۆل و کاربۆهیدرات بەمەش گونجاون بۆ ئەو کەسانەی کە رێجیم دەکەن.

ئاماژەی بەوەداوە، لەحاڵەتی هەستیاری بە مەعدەنوس یان پیاز دەکرێت لەگەڵ هەموو جارێكی خواردنیدا مەترسیی لەسەر ژیانی کەسەکە دروست بکات، هەروەها خواردنی سەوزە بەبڕێکی زۆر بۆ ئەو کەسانەی هەوکردنی گەدە و برینی گەدە و هەوکردنی پەنکریاس و بەردی گورچیلەیان هەیە کاریگەریی نەرێنی دەبێت، بۆیە باشتروایە نەیخۆن.

No comments:

Post a Comment

هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ © ئاژانسی قەلەندەر نیوز