زانایانی بواری شوێنه‌واری ئاشكرایانكرد، له شاری "ڤیانن"ـی هۆڵه‌ندی 82 رووفاتی سه‌ربازانی به‌ریتانی دۆزرانه‌وه، مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی BBC بڵاویكرده‌وه، 82 رووفاتی سه‌ربازانی به‌ریتانی له شاری "ڤانن"ـی هۆڵه‌ندا دۆزرانه‌وه، مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌می سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك ئه‌م سه‌ربازانه بۆ چاره‌سه‌ر وه‌رگرتن له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌م ولاته خه‌وێندرابوون، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌م ئاژانسه راشیگه‌یاند، ئه‌و سه‌ربازه به‌ریتانیانه بۆ شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسییه‌كان هاتوونه‌ته نزیكی هۆڵه‌ندا، به‌ڵام به‌هۆی خراپی دۆخی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی كه لێوه‌ی خه‌وێندرابوون، هه‌موویان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئاژانسی هه‌واڵی BBC ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سه‌ره‌تای دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و 82 رووفاته، ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه سه‌ربازه‌كان له‌كاتی شه‌ڕدا كوژراون، دواتر ده‌ركه‌وت به‌هۆی خراپی دۆخی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی هۆڵه‌ندا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و ئاژانسه روونیكرده‌وه، به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كانی شوێنه‌وارناسان، پێده‌چێت ته‌واوی سه‌ربازه‌كان له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئه‌وكات هاتوون به‌شداری له هه‌ڵمه‌تی "فلانده‌رز" له نێوانی 1793 – 1795 له دژی فه‌ره‌نسا بكه‌ن، دواتر به‌هۆی تووشبوونیان به ڤایرۆسێك نه‌خۆش كه‌وتوون و دواتر گیانیان له‌ده‌ستداوه.
No comments:
Post a Comment