وه‌زاره‌تی به‌رگری تایوان رایگه‌یاند، له رێگه‌ی 30 فڕۆكه‌ی جه‌نگییه‌وه و به قوڵای 20 كیلۆمه‌تر سنوری ئاسمانی تایوانیا بەزاندووە و مه‌ترسی و دڵه راوكێیان بۆ هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌یان دروستكردوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری تایوان راشیگەیاندووە، هێزه‌كانی چین به‌رده‌وامن له‌سه‌ر دروستكردنی مه‌ترسی بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌یان و به‌شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا پێشێلی ئازادی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
ئاماژەی بەوەش کردووە، له رێگه‌ی دو فڕۆكه‌ی جه‌نگی له جۆری KJ-500، شه‌ش فڕۆكه‌ی جه‌نگی J-16، هه‌شت فرۆكه‌ی J-11، چوار فڕۆكه‌ی J-10، دو فڕۆكه‌ی Su-35s و Su-30s و فڕۆكه‌ی چاودێری له جۆری Y-8 و یه‌ك فڕۆكه‌ی جه‌نگی دژ به ژێرده‌ریایی و جه‌نگه ئه‌لیكترۆنییه‌كان سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌یان پێشێلكردوه.
ئەمەش لەکاتێکدایە، چین به ئاشكرا مانۆڕی سه‌ربازی ده‌ریایی و ئاسمانی و زه‌مینی له نزیك سنوره‌كانی تایوان ئه‌نجامدەدات و پێشتریش جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری به تایوان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر هێرشێك بۆسه‌ر ئه‌و وڵاته ده‌ربڕیبو.
No comments:
Post a Comment